ئامارەکانى توشبون بە کۆرۆنا لە ئەوروپا روى لە هەڵکشان کردۆتەوە، تەندروستیی جیهانىش پێشبینی دەکات لە مانگەکانى (10 و 11)، مردن بە کۆرۆنا
رێژەکەى بەرز ببێتەوە.
دکتۆر.هانز کلوگى، بەرێوەبەرى هەرێمى رێکخراوى تەندروستیی جیهانى لە ئەوروپا
رایگەیاند: مانگەکانى (10 و 11)ى داهاتو زۆر سەخت دەبن بۆ بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا.
ئاشکراشیکرد، تەندروستى جیهانى پیشبینى دەکات ئامارى مردن بە ڤایرۆسەکە لە
ئەوروپا رو لە زیادبون بکات.
بەوتەى کلوگى، رێکخراوى
تەندروستیی جیهانى زیادبونى رێژەى مردن بە پەتاکە دەبەستێتەوە بە زیادبونى
توشبووانەوە بەهۆى ئەوەى پەتاکە لە ئەوروپا چالاکبوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لەماوەى دو هەفتەى رابردودا ئامارەکانى توشبون بە کۆرۆنا
لە ئەوروپا رویان لە بەرزبونەوە کردوە.
825 جار خوێندراوەتەوە