پزیشکەکەی سلێمانی پێش خۆکوشتنی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کێدا ئەنجامدا؟

KNN : Kurdish News Network
02:33 - 12/08/2020
کوردستان
+
-

د. یاسین تاهیر پێش رووداوی خۆکوشتنەکەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەکەی ئەنجامداوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە (12/8/2020)، د. یاسین تاهیر پزیشکی نەشتەرگەریەیاکنی مێشک و بڕبڕەی پشت، لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەی لە سلێمانی؛ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای (KNN)، ئەو پزیشکە پێش رووداوی خۆکوشتنەکەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانەکەی ئەنجامداوە و پێی وتووە: "پێم خۆشبووە قسەت لەگەڵ بکەم"، دواتریش لەگەڵ هەریەک لە خوشک و براکانی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە.

 

 

 دیجیتاڵ میدیا (KNN) لە سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە زانیویەتی، کە ناوەڕۆکی هەریەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان باسی خۆکوشتنەکە و هۆکارەکەی تێدا نەکراوە.

 

پێشتر دیجیتاڵ میدیای (KNN) بڵاویکردەوە؛ لەکاتی روداوی خۆکوشتنی پزیشکەکەدا؛ دوو منداڵی کە کوڕ و کچێک بوون لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەدا بوون.

 

سلێمانی/ بڕیار نامیق

22942 جار خوێندراوەتەوە