دوای چەند جارێک دواخستن، کەمێک پێش ئێستا دادگای سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ هاوسەرەکەی سێوان قادر دەرکرد، ئەوەش بەتاوانی سوتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەی.
دوای دووساڵ لە روداوەکە
و دەیان دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسێەکە ئەمڕۆ دادوەر بڕیارەکەی لەبەردەم کەسوکاری
هەردوولادا خوێندەوە.
کەسوکاری سێوان قادر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا داوایان لەبەرپرسانی هەرێم کرد سزای لە سێدارەدانەکە جێبەجێبکرێت و دوانەخرێت.
لە کۆتایی مانگی دوانزەی
ساڵی 2018 و لە کاتژمێر نۆی شەو لە گەڕەکی ئاسودەی قەزای چەمچەماڵ سێوان قادر و
منداڵەکانی سوتان و هەرزوو پەنجەی تۆمەت بۆ مێردەکەی ڕاکێشرا و دەستگیرکرا.
2604 جار خوێندراوەتەوە