ئەو کرێکارە
بیانیانەی هاتونەتە هەرێمی کوردستان تەنیا لە (4٪) ی لە ڕێی وەزارەتی کارەوە
هاتووە، ئەوانی دیکەی بە قاچاخ و بەشێوەی نایاسایی و بە ناوی گەشیارییەوە هاتونەتە
ناو خاکی هەرێم.
کوێستان محەمەد
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە میانی واژۆکردنی گرێبەستی دروستکردنی ماڵێک بۆ
بەساڵاچوانی سلێمانی لەسەر ئەرکی خێرخوازێک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
چەند خێرخوازێک بە بڕی (325) هەزار دۆلار هەستاون بە دروستکردنی خانەیەکی بەساڵاچوان
لە سیتەک، لە ئێستادا خانەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
پەیوەست بە پرسی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی
کوردستان وتی، "ئەوان بەرپرس نین لە دۆخی تەندروستی بەشێکی زۆر لەو کرێکارە
بیانییانەی هاتونەتە خاکی هەرێم چونکە تەنیا لە (4٪)یان لە رێگەی وەزارەتەکەی
ئەوانەوە و بەشێوەیەکی یاسایی هاتون.
سەبارەت بە
دۆخی زیندانیان و سزادراوان ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر لە چاکسازی ژنان و منداڵان و
گەورانی سلێمانی (27) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکرابوون، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری
پێویست سەرجەمیان چاکبونەتەوە و هیچ حاڵەتێک نەماوە، لە هەولێر یەک توشبوو دوای
وەرگرتنی چارەسەری پێویست باری تەندروستی جێگرە و لە چاکسازییەکانی دهۆکیش هیچ
توشبوویەک تۆمار نەکراوە.
739 جار خوێندراوەتەوە