درەنگانێکی شەوی رابردوو،
لە نزیك گوندی (مچە كوێر)ی سەر بە قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، بەو
هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیكەش برینداربون.
بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لە رێگەی سۆڵە لە نزیك گوندی مچە كوێری سەر بە
قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و هەشتی
دیكەش برینداربون.
ئەو
كەسەی گیانی لەدەستدا، سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكەبووە، سەرجەمیان خەڵكی ناحیەی
سێوسێنانن، بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون..
2945 جار خوێندراوەتەوە