پارێزگاری هەولێر لەبارەی وەرگرتنی 50 هەزار لە هاوڵاتیان رونکردنەوە دەدات

03:18 - 13/07/2020
کوردستان

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕونکردەوە لەبارەی وتەکانی فرسەت سۆفی پارێزگاری شارەکە دەدات لەسەر وەرگرتنی بڕی 50 هەزار دینار بۆ پشکنینی کۆرۆنا و سەردانیکردنی هەولێر.

 

نوسینگەی پارێزگار دەڵێت پارێزگاری هەولێر وتەیەتی:" لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو.

 

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکردوە،ئەم میکانیزمە هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییانە و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک.

 

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاندوە، هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجگە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.

4111 جار خوێندراوەتەوە