"كۆرۆنا دەتوانێت بگاتە دڵی توشبووەكان"
ئەمە ئەو ئەنجامەیە كە توێژینەوەیەكی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند
پسپۆڕێك لێكۆڵینەوەیان لەسەر دڵی چەند كەسێك ئەنجامداوە كە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
پسپۆڕەكان لە نەخۆشخانەی
هامبۆرگ ئیبندۆرڤ، تویژینەوەكەیان ئەنجامدراوە و پسپۆڕەكان ویستویانە كاریگەری ڤایرۆسەكە
لەسەر دڵ بزانن، دوای ئاشكراكردنی ئەنجامەكانیش باسیان لە گرنگی ئەنجامدانی چەند
پشكنینێك كردووە بۆ زانینی تەندروستی و سەلامەتی دڵی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسەكە چاك
دەبنەوە.
توێژینەوەكە لەسەر
39 كەس ئەنجامدراوە كە نەخۆشی دڵیان هەبووە و ناوەندی تەمەنیان 85 ساڵبووە، سەرجەمیشیان
دوای توشبونیان بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
دێرك ڤێسترمان سەرپەرشتیاری
توێژینەوەكە دەڵێت "ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت خۆی بگەیەنێتە خانەكانی دڵ و گەشەی
تێدا بكات، هەروەها دەتوانێت گۆڕانكاری لە چالاكی جینەكانی ئەو ئەندامەدا دروست
بكات".
توێژینەوەكە جەختی
لەوە كردۆتەوە سێ بەشی ئەوانەی چاودێری كراون ڤایرۆسەكە گەشتووەتە دڵیان، ئەوانەی
دیكەش ڤایرۆسەكە بە ڕادەیەك زیانی پێگەیاندوون كە ئەگەر گیانیان لەدەست نەدایە و
چاكبونایەتەوە، كاریگەری درێژخایەنی لەسەریان جێدەهێشت.
617 جار خوێندراوەتەوە