لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان ئێستا وەرزی هاوینە و پلەكانی گەرما بەرزن، لەگەڵ
ئەوەشدا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەندین وڵات لە لوتكەدایە ڕۆژانە هەزاران كەس
توشی دەبن، بەهۆی گۆڕانكاری وەرزەكانیشەوە زۆر كەس پرسیاری ئەوەیان لا دروست بووە
ئا بە هاتنی وەرزی سەرما ڤایرۆسەكە چی بەسەر دێت؟
چەند پسپۆڕ و زانایەكی تەندروستی لە هیندستان لەڕێی توێژینەوەیەكەوە ئاشكرای
دەكەن، هاتنی سەرما و دابەزینی پلەكانی گەرما ئەگەری بڵاوبونەوەی كۆرۆنا زیاتر دەكات.
گروپی توێژینەوەكە پەیوەندی نێوان پلەی گەرمی و ژمارەی توشبووانی نەخۆشی كۆڤید
19 بەراورد كردووە لە چەند وڵاتێك لە ئەنجامدا پەیوەندیەكی بەهێزیان دۆزیوەتەوە و
بۆیان دەركەوتووە، دابەزینی پلەكانی ئەگەری هۆكاری هەڵكشانی ژمارە توشبووانە لە چەند
شوێنێك.
توێژەرەكان دەڵێن "وەرزی هاوین و بەرزی پلەكانی گەرما، باشترین كاتە بۆ
ڕوبەڕووبونەوەی كۆرۆنا، ماوەیەكی دیكەش كە لە نیوەی باكوری زەوی وەرزی سەرما دێت،
ژمارەی توشبووان زیاد دەبن".
ئەو دوو زانایەی سەرپەرشتی توێینەوەكەیان كردووە، ناویان چاندی ماندال لە
زانكۆی ناوەندی ڕاجستان و ماهافیر سینگ بانور لە زانكۆی پاناراس هیندو، ئەو
ئامارانەش كە كۆیان كردۆتەوە لە چەند وڵاتێكی جیاوازبووە لە كۆتای مانگی ئازار تا
ناوەڕاستی مانگی نیسان.
بەپێی توێژینەوەكە ئەو وڵاتانەی دەكەونە سەر هێڵی پانی و كەشێكی ساردیان هەیە،
ژمارەی توشبووان تێیاندا زیاتر دەبێت، بەراورد بەو وڵاتانەی پلەی زۆر سارد نین، هەروەها
تا ناوچەكان لە هێڵی كەمەرییەوە نزیك بن ئەگەری توشبوونی هاوڵاتییەكانیان كەمترە.
ئەو دوو زانایە باسیان لەوەش كردووە تائێستا بۆیان دەرنەكەوتووە هەڵكشانی
ژمارەی توشبووان لە وڵاتە ساردەكان تەنها بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمییەوە، یاخود هۆكاری
دیكەی پەیوەندیداریش هەیە.
چاندی ماندال بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕاگەیاندووە، لەئێستادا كە
وەرزی هاوینە و پلەكانی گەرما بەرزن، كەمبونەوەیەك لە ژمارەی توشبوواندا بەدی دەكەین،
چونكە تیشكی خۆر بەهێزە و دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی ڤیتامین دی لە لەشدا كە بۆ
بەرگری لەش زۆر گرنگە، هەروەها تیشكی سەرو وەنەوشەیی بەشێوەیەكی گشتی ڕێگرە لە بڵاوبونەوەی
ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندییان بە كۆئەندامی هەناسەدانەوە هەیە.
10520 جار خوێندراوەتەوە