وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم
ڕایگەیاند،پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) دەکەین کەلەلایەن
کۆمپانیایەکی خۆماڵیەوە لە هەولێر بەرهەمهاتووە.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە ئەو
دەرمانە لە هەندێک وڵاتی وەک ژاپۆن و روسیا بەکاردێت و لە ڕینماییەکانی چارەسەری
لە عێراق و هەرێمیش وەک یەکێک لە دەرمانەکان دادەنرێت.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو دەرمانە بۆ کەمکردنەوەی
ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی مردن بەکاردێت.
وەزارەتی
تەندروستی حکومەتی هەرێم داواشیکردوە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و دوربن لە ترسانکی
ئەم کۆرۆنا چونکە خۆپاراستن باشترین چارسەری نەخۆشیەکەیە.
ئەوە
لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا کۆمپانیایەکی خۆماڵی لە شاری هەولێر بەرهەمهێنانی
ئەو جۆرە دەرمانەی ڕاگەیاند.
4348 جار خوێندراوەتەوە