ئەمەریکا بە فەرمی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کشایەوە

KNN : Kurdish News Network
10:17 - 07/07/2020
جیهان
+
-

ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئاشکرایککرد، ئیدارەی ترەمپ بەفەرمی لەرێکخراوی تەندروستی جیهانی کشاوەتەوە.

 

بۆب مێندێز، سیناتۆری ئەمەریکی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا بە فەرمی کۆنگرێسی وڵاتەکەی لە کشانەوەی واشنتۆن لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگادارکردوە .

 

 

بڕیاری کشانەوەکەش لە 6ـی تەممووزی 2021 جێبەجێدەکرێت.


بەپێی دەقی بڕیاری کۆنگرێس کاتێک ئەمەریکا بوە ئەندام لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی (1948)، ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمەریکا دەتوانێت دوای ئاگادارکردنەوە لە رێکخراوەکە بێتە دەرەوە بەو مەرجەی دەبێت پابەندبێت بەو شایستە داراییانەی بۆ ئەو ساڵە دەیدات بە رێکخراوەکە.

990 جار خوێندراوەتەوە