بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 41، سبەی 42 پلە دەبێت، لە سلێمانی ئەمرؤ بەرزترین پلەکانی گەرما 39، سبەی 40 پلە دەبێت.
لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 44، سبەی 45 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 39، سبەی 40 پلە دەبێت.
721 جار خوێندراوەتەوە