کیم جۆنگ ئون؛ کەمختەرخەمی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا قەیرانێک دروستدەکات گەڕانەوە لێی مەحاڵە

12:25 - 03/07/2020
جیهان

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریا باکوور ئاماژەی رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون ڕابەری کۆریای باکوور داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بەردەوام بن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هۆشیاریدا لەوەی کەمتەرخەمی دەبێتەهۆی " دروستبوونی قەیرانێک کە گەڕانەوە لێی مەحاڵ دەبێت.

 

کیم جۆنگ ئون،جەختی لەوە کردەوە کۆریای باکوورهیچ حاڵەتێکی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیادا نیە، وڵاتەکەی توانیویەتی ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەدەست ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنن.

 

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن، تا ئێستا گومان هەیە لەوەی حاڵەتی توشبوون و گیانلەدەستدان لە کۆریای باکوور تۆمارنەکرابێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی خراپیی ژێرخانی تەندروستی ئەو وڵاتە و هەروەها پەیوەندییە بەهێزە،بازرگانییەکانی لەگەڵ چیندا کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بوو.

1039 جار خوێندراوەتەوە