بۆیەکەمجار رۆبۆتێک ڕۆڵى ئەکتەرێکى سەرەکى لە فیلمێکدا دەبینێت

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 01/07/2020
هەمەڕەنگ
+
-

لە میانەى پێشکەوتنەکان لە بوارى تەکنەلۆجیادا، لە وڵاتى ژاپۆن رۆبۆتێک رۆڵى ئەکتەرى سەرەکى فیلمێکى سینەمایى پێ دەدرێت و چاوەڕوانیشدەکرێت لە داهاتوودا رۆبۆتەکان لە برى ئەکتەرەکان لە فیلمە سینەمایەکاندا رۆڵ ببینن.

 

 ماڵپەڕى سکاى نیوزى بەریتانى بڵاویکردەوە، لە ژاپۆن لە فیلمێکى سینەمایى بەناوبانگدا کە بڕى (70) ملیۆن دۆلار تێچووەکەیەتى، رۆبۆتێک یان (مرۆڤێکى ئالى) رۆڵى سەرەکى فیلمەکەى پێدراوە و چەند دیمەنێکى فیلمەکەش وێنەگیراوە و دەرهێنەرى ئەو بەرهەمەش لە نواندنى رۆبۆتەکە رازییە.

ئەو رۆبۆتە رۆڵى خانمێک دەبینێت بەناوى ئیریکا و ئەوەش یەکەم دەرکەوتنى ئیریکا نییە وەک رۆبۆتێک لەسەر شاشەى تیڤییەکان لەو وڵاتە، بەڵکو لەساڵى (2018) رۆبۆتى ئیریکا وەک تاقیکردنەوەیەکى ئەزموونى بۆ یەکەمجار گەشتى هەواڵەکانى پێشکەشکردووە.

رۆبۆتەکە لەسەر شێوەى خانمێکى گەنج  و لەلایەن زاناى ژاپۆنى هیروشى ئیشگورو دروستکراوە و تواناى فێربوونى زۆرى هەیە.

 ماڵپەرەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، هەرچەندە لە ئێستادا دەرکەوتنى رۆبتەکان لە بوارى سینەما و نواندندا کارێکى نوێیە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوودا کێبڕکێى ئەکتەرە سینەماییەکانى جیهان بکەن و زۆربەى کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى فیلم و دراما، بۆ کەمکردنەوەى تێچوى بەرهەمەکانیان پەنا بۆ بەکارهێنانى رۆبۆتەکان بەرن.

1126 جار خوێندراوەتەوە