موچەی وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:31 - 29/06/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەینێ سێ شەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.

 

 

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، سبەینێ سێ شەممە (30-6-2020) موچەی وەزارەتی ناوخۆ، هێزی پێشمەرگەی بەرگری فریاکەوتن، هێزی زێرەڤانی، بۆ مانگی شوبات دابەشدەکرێت.

 

 

دابەشکردنى موچەى مانگى شوبات لەکاتێکدایە، کە رۆژی شەممە موچەى وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت دابەش کرا.
11434 جار خوێندراوەتەوە