رۆحانی؛ بەمەرج ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ ئەمەریکا

KNN : Kurdish News Network
10:56 - 24/06/2020
جیهان
+
-

حەسەن رۆحانی رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی گتوگۆ و دانوستانە لەسەر مێزی (5+1) لەگەڵ ئەمەریکا، بەڵام بەمەرجی ئەوەی واشنتۆن داوای لێبوردن بکات.

 

 
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبونەوەی لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەی رایگەیاند، رێگەی گفتوگۆکردن لەگەڵیان ئاسانە، بەڵام بەمەرجی ئەوەی واشنتۆن داوای لێبوردن لە وڵاتەکەی بکات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمەریکا بەراستی مەبەستی گفتوگۆی هەیە لەگەڵ وڵاتەکەی، رێگەکان زۆر ئاسانە پێویستە قەرەبووی ئێران بکاتەوە لەسەر ئەو زەر و زیانەنەی کردویەتی، هاوکات پابەندی رێکەوتنە ئەتۆمییەکە و بڕیارەکانی بێت.


رۆحانی وتیشی، واشنتۆن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی و نزیکبوونەوەی پرۆسەی هەلبژاردن لە وڵاتەکەی، ئەمەریکا بانگەوازی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکات.

887 جار خوێندراوەتەوە