ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا
حەوت ملیۆنی تێپەڕاند.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندوە بەپێی ئەو داتایانەی ئەمڕۆ
تۆمارکراون،ژمارەکە زیادی کردوە.
هەروەها رۆیتەرز ئاشکراشیکردوە، بەپێی ئامارەکان ژمارەی
مردوانیش 400 هەزار کەسی تێپەڕاندوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارە تەندروستییەکان تا ئیستا
زیاتر لە 3 ملیۆن و 384 هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە.
هاوکات لە بەشێکی زۆری وڵاتان رێوشوێنەکانی بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ئاسایکراونەتەوە و سیستەمی تاک پارێزی جێبەجێ دەکرێت.
693 جار خوێندراوەتەوە