کەسێک ئامۆزایەکی کوشت و دواتر خۆیشی کوشت

06:26 - 06/06/2020
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند لەسەر کێشەی زەوی و زار کەسێک ئامۆزایەکی کوشتووە و دواتر خۆیشی کوشتووە.

 

عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی حەسەن پرشنگی سەر بەناحیەی ئاوەسپی هاوڵاتیەک ئامۆزایەکی کە تەمەنی 24 ساڵ بووە کوشتووە خوشکێکیشی بریندارکردوە.

 

ئاشکراشیکردوە، دواتر ئەو کەسە خۆیشی کوشتووە، بە وتەی بریندارەکە کێشەی نێوان ئەو دوو ئامۆزایە لەسەر زەوی و زار بووە.

 

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردوە لەئێستادا تەرمەکان هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و لە نەخۆشخانەش چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە، هاوکات پۆلیسیش چۆتە شوێنی ڕوداوەکە و لێۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە دەستی پێکردووە

7856 جار خوێندراوەتەوە