بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە 19 ڕۆژە لە نەخۆشخانەیە گیانی لەدەستدا.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسە تەمەنی 53 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانیە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا ١٥ کەس لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات رۆژانە ژمارەی توشبوان ڕوو لە زیادبوون دەکات و حاڵەتەکان بە شێوەیەکی خێرا بەرز دەبنەوە.
بەرپرسانی تەندروستی و ئیداری هەرێم هۆشداری توند دەدەنە هاوڵاتیان کە خۆیان و خێزانەکانیان بپارێز.
5429 جار خوێندراوەتەوە