وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، (48) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمار کرا.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى هەرێم
رایگەیاند، (48) حاڵەتى دیکەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاى سلێمانى تۆمارکرا،
ئاماژە بەوەشکراوە (23) لە توشبووەکان پیاون و (23)ى دیکەیان ئافرەتن و دووانیشیان
منداڵن.
لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، (8) لە توشبووەکان بەرکەوتەى توشبووانى پێشوون.
دەقى راگەیەنراوى وەزارەتى تەندروستى..
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و هەشت
تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای
سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵ. هەشت لە
تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق.
یەك دانیشتووی شاری کەرکوك.
چل و چوار تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
ه٣ حوزەیران ٢٠٢٠
1403 جار خوێندراوەتەوە