کۆبونەوەیەکی گرنگ لەبارەی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە ئەنجامدەدرێت

09:08 - 02/06/2020
کوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر و لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، کۆبونەوەیەک لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی و پارێزگارەکاندا ئەنجامبدرێت.


بەپێی زانیارییەکان لە کۆبونەوەکەدا دواین مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ و لە سەرجەم شارەکاندا تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری پێویست دەدرێت.

هەروەها لە کۆبونەوەکدا پارێزگاری شارەکانی هەرێم و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شارەکان بەشداری دەکەن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی دوێنێوە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە،بەڵام ئەمشەو لە چەند قەزایەک کاسبکاران خۆپیشاندانیان دژی قەدەغەکە ئەنجامدرا

4814 جار خوێندراوەتەوە