ترەمپ و پوتین تاوتوێى نرخى نەوت دەکەن

KNN : Kurdish News Network
10:04 - 01/06/2020
جیهان
+
-

 لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا و فلادیمێرپوتین سەرۆکى روسیا تاوتوێى نرخى نەوت و شێوازى روبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایانکرد.

 

 کۆشکى کرملین رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکى روسیا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ باسیان لە نرخى ئێستاى نەوت و جێبەجیکردنى رێککەوتنى ئۆپیک لەبارەى کەمکردنەوەى بڕى بەرهەمهێنانی نەوت کردووە.

 

بە پێى هەوڵەکەى کۆشکى کرملین ، هەریەکە لە ترەمپ و پوتین تاوتوێى چۆنێتى روبەروبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایانکردووە و لەبەرامبەر ناردنى ئامێرى هەناسەدان بۆ روسیا لەلایەن ئەمریکاوە پوتین سوپاسى ترەمپى کردووە و هاوکات پیرۆزبایى رەوانەکردنى کەشتى ئاسمانى Crew Dragon بۆ بۆشاى ئاسمانیشى لێکردووە.

825 جار خوێندراوەتەوە