کەرکوک.. (7) چەکدارى داعش کوژران

KNN : Kurdish News Network
03:46 - 31/05/2020
عێراق
+
-

لە ئۆپراسیۆنێکى هێزە ئەمنییەکاندا لە باشورى کەرکوک (7) چەکدارى داعش کوژران .

 

 سەعد حەربیە فەرماندەى ژورى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە میانەى ئۆرپراسیۆنێکى سەربازى بۆ گەران بە دواى پاشماوەکانى داعش لە ناوچەى وادى شاى کەرکوک ژمارەیەک لە چەکدارانى ئەو رێکخراوەیان لەو ناوچانە راوناوە و بەو هۆیەشەوە (7) چەکدارى داعش کوژراون.

 

حەربیە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆپراسیۆنەکە بە هاوکارى فرۆکەکانى هاوپەیمانان ئەنجامدراوە و ئەو چەکدارانەش بە بۆردومانى فرۆکەکان کوژراون.

 

هەچەندە لە ناوەراستى ساڵى (2017) دا حەیدەرعەبادى سەرۆکوەزیرانى ئەوکاتەى عێراق بەفەرمى سەرکەوتنى بەسەر داعش و کۆتایهێنانى ئەو رێکخراوەى لە عێراق راگەیاند، بەڵام تائێستاش لە پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین و چەند شوێنێکى دیکە بەشێوەى گروپ و دەستە، ئەندامانى رێکخراوەکە دەردەکەونەوە.

931 جار خوێندراوەتەوە