لە گرتەیەکی ڤیدیۆدا دەردەکەوێت ورچێک قوچەکێکی هاتوچۆ کە لەسەر شەقام کەوتوە ڕاست دەکاتەوە.
نەقیب بەختیار محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن و هۆشیاری هاتووچۆی سلێمانی ڤیدیۆکەی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی ئەم دیمەنە لە قەزای پێنجوێن تۆمار کراوە.
بەڵام دیجیتاڵ میدیای KNN دڵنیا نیە لە شوێنی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە.
نەقیب بەختیار نوسیویەتی: زۆر سەیر و نامۆیە قوچەکێکی ھاتوچۆیی مرۆڤێک خستوێتی وسەدانیش بینیویانە وبایەخیان پێ نەداوە ، کەچی وورچێک کە ئیمە پێی دەڵێین بێ ئەقڵ ودرندە راستی دەکاتەوە و دەڕوات.
707 جار خوێندراوەتەوە