بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند کەسێكیان دەستگیرکردوە کە
بڕی 33 ملیۆن و 900 هەزار دیناری عێراقی و 60 هەزار 800 دۆلار و نزیکەی 60 مسقاڵ
ئاڵتوونی لەماڵێکی دراوسێیان دزیوە.
ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، ئەو کەسە" دزێکی شارەزا و لێزان بووە و لە یەکەم رۆژی جەژن
دزیەکی کردوە و تا ئێستاش دزی لە حەوت
ماڵی دیکە کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕوداوەکە لە گەڕەکی رزگاری بووە و ئەو هاوڵاتیەی
دزییەکی لێکراوە لە جەژندا لەماڵ نەبووە، تۆمەتبارەکەش پاش دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا
ناوە.
هاوکات ئاسایش ڕاشیگەیاندوە،تۆمەتبارەکە لەکاتی دەستگیرکردنیدا چەندین
کەلوپەلی پێگیراوە لەوانە، چەندین کاتژمێری گرانبەها و، 48 بۆنی گرانبەها، دوو
دەمانچەی چواردەخۆر، یەک دەمانچەی تۆبڵی و 118 فیشەکی کڵاشینکۆف، 17 پاکەت فیشەکی
جۆراوجۆری دیکە.
12595 جار خوێندراوەتەوە