دوای سێ مانگ لە داخستنیان رۆحانی رایگەیاند شوێنە پیرۆزەکان دەکەنەوە

12:44 - 23/05/2020
جیهان

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، دوای سێ مانگ لە داخستنیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیاریانداوە سبەینێ شوێنە پیرۆزەکان بکەنەوە.

 

ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئێران رایگەیاندووە، لەسەرەتای قۆناغی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنادان، دەتوانن بڵێن دە پارێزگای ئێران لە دۆخێکی باشدان و گەیشتونەتوە قۆناغی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.



ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی ئێستا وڵاتەکەی لە دۆخێکی باشی کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە، بریاریانداوە دوای سێ مانگ لە داخستنی شوێنە پیرۆزەکان بکەنەوە.


210 جار خوێندراوەتەوە