وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر کردنەوەی عەلوەکان لە رۆژانی جەژندا رونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
11:17 - 22/05/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند عەلوەکان تەنها یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دادەخرێن و ڕۆژەکانی دیکە دەکرێنەوە.

 

 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە بە لەبەرچاوگرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان(گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان بڕیاردرا تەنها رۆژی یەکەمی جەژن عەلوەکان دابخرێت و رۆژانی دیکە بکرێتەوە.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە هەرسێ رۆژەکەی جەژنی ڕەمەزان قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بێت و سەرجەم و دوکان و مارکێتەکانیش دابخرێن.

1846 جار خوێندراوەتەوە