ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگە و ناوەندەكانی خوێندن بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وایكردووە خەڵكێكی زۆر تا كاتێكی درەنگ بخەون و گرنگی بە ژەمی بەیانیان نەدەن، ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیان دەبێت.
چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی لەڕێی توێژینەوەیەكەوە گرنگی خواردنی نانی بەیانی ئاشكرا دەكەن و ئاماژە بەوە دەكەن ئەو كەسانەی خواردنی نانی بەیانی پشتگوێ دەخەن، مەترسی ڕەقبونی شادەمارەكان لەلایان زیاد دەكات.
ئەنجامی توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە ئەو كەسانەی نانی بەیانی ناخۆن، سیستمێكی ناتەندروستی ژیانیان هەیە و ئەگەری توشبونیان بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت.
توێژینەوەكە لەسەر سەدان كەس ئەنجامدراوە و چاودێری سیستمی خۆراكیان كراوە، بەجۆرێك %25یان بەیانیان چەندین خواركی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و ماددەی خۆراكی و بەسودیان خواردووە، %70یان خواردنی بەیانیان ئاسایی بووە، %5كەی دیكەش بەهیچ جۆرێك نانی بەیانیان نەخواردووە.
پسپۆڕەكان باسیان لەوە كردووە كە ئەو كەسانەی نانی بەیانیان نەخواردووە ڕێژەی شەكر و چەوری خوێنیان بەرزبووە و ئەگەری توشبوونیان بە ڕقبونی شادەمارەكانی دڵ زۆر نزیك بووە، ئەمەش یەكێكە لەو نەخۆشیانەی ساڵانە ملیۆنان كەس دەكاتە قوربانی.
3429 جار خوێندراوەتەوە