سه‌رۆكوه‌زیرانی
به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسنی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا،
تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستیی و گواستنەوەی بۆ نه‌خۆشخانه و دانانی له یه‌كه‌ی
چاودێریی چڕ، له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره و جه‌سته‌ی وه‌ڵامی بۆ چاره‌سه‌ره
پزیشكییه‌كان هه‌یه.
وته‌بێژی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی
رۆژانه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دۆخی گشتیی بۆریس جۆنسن كه سێ شه‌وی له نه‌خۆشخانه‌ی St
Thomas له له‌نده‌ن
به‌سه‌ربردووه، باشه.
باسی
له‌وه‌شكرد له‌ڕووی كلینیكییه‌وه، دۆخی جۆنسن جێگیره، جه‌سته‌ی وه‌ڵامی چاره‌سه‌ر
پزیشكییه‌كان ده‌داته‌وه، و چاره‌سه‌ری ستانداردی ئۆكسجین وه‌رده‌گرێت و بێ هیچ
پشتیوانییه‌ك هه‌ناسه ده‌دات.
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی ئایا جۆنسن قسه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا ده‌كات یان نا، وتی، سه‌رۆك وه‌زیران
كارناكات، له یه‌كه‌ی چاودێریی چڕدایه، له دۆخێكدایه كه ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی
هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستی پێیانه. پابه‌ندی ئامۆژگاریی پزیشكه‌كانیه‌تی".
3999 جار خوێندراوەتەوە