دوو توشبووی دیکە لە هەولێر چاکبونەوە

KNN : Kurdish News Network
07:33 - 05/04/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند دوو توشبوی دیکەی کۆرۆنا چاکبونەتەوە.

 

 

تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە،ئەو دوو توشبووە دوای پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر لە ئێستادا چاکبونەتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.

 

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەولێر چاکبونەتەوە ژمارەیان 19 کەسە.

 

 

 

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر سوپاسی هاوڵاتیانی شارەکەی کردوە بۆ پابەند بوون بە رێنماییەکان.

930 جار خوێندراوەتەوە