وه‌زاره‌تی
بارزگانی عێراق رایدەگەیەنێت، بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا
بووه، بەڵام لەو ماوەیەدا هیچ بەریەککەوتنێکى لەگەڵ وەزیر و فەرمانبەرانى
وەزارەتەکەدا نەبووە.
وه‌زاره‌تی
بازرگانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا تووشبوونی وه‌لید ئه‌لحلو بریكاری پێشكه‌وتوی
وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دەخاتەڕوو.
ئاماژە
بەوە دەکەن، وه‌لید ئه‌لحلو ئێستا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا لەژێر
چاودێرى پزیشکیدایە.
بەپێى
بەیاننامەکەى وەزارەتى بازرگانى عێراق، ماوەى دوو هەفتەیە بریکارى وەزارەتەکەیان بەهۆى
نەخۆشیەکەوە مۆڵەتى وەرگرتوە و لە ماڵەوە لە پشودابوە.
جەخت
دەکەنەوە لەوەى، کە لە ماوەى ئەو دو هەفتەیەدا هیچ بەریەککەوتنێکى لەگەڵ وەزیر و
بەرپرسانى وەزارەت و فەرمانبەراندا نەبووە.
17425 جار خوێندراوەتەوە