٦٨٣ کەسی دیکە لە ئیتاڵیا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

08:30 - 25/03/2020
جیهان

سەرچاوە تەندروستیەکانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٨٣ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و  ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ٧ هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاند.

 

سەرچاوە تەندروستیەکان ئاماژە بەوەشدەکەن، تا ئێستا ٧٤ هەزار و ٣٨٦ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ٩ هەزار و ٣٦٢ کەس چاکبونەتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی چوار سەد هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بووبوون،بەڵام بەیانی ئەمڕۆ ڕێژەکە بوو بە ٤٤٠ هەزار کەس.

 

وڵاتی ئیتاڵیا لە ژمارەی گیان لەدەستداندا لە پلەی یەکەمدایە و لە ژمارەی توشبوانیش لە دوای چین دێت.

604 جار خوێندراوەتەوە