کەش و هەوای شارەکانی هەرێم

KNN : Kurdish News Network
10:33 - 25/03/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەزرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

 

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمە باران لە کاتەکانی ئێوارە بەتایبەت لە ناوجە شاخاوییەکان.


لە هەولێر ئەمڕۆ و سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما 22 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما، 21 و سبەی 19 پلە دەبێت.


لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما، 21 و سبەی 18 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما، 23 و سبەی 24 پلە دەبیت.

429 جار خوێندراوەتەوە