چەند مانگێكە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە
باسی گەرمی ڕۆژ لە وڵاتانی دونیا و سات لەدوای سات زانیاری و هەواڵی نوێ لەبارەی
ژمارەی توشبووان و مردن و چاكبونەوە و نیشانەكانی توشبون بە ڤایرۆسەکە و هەوڵەكانی
دۆزینەوەی چارەسەر بڵاودەكرێتەوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ناوەندە تەندروستییەكانی
دیكە چەندین ڕێنماییان لەبارەی نەخۆشییەكەوە بڵاوكردوەتەوە، زۆرینەشیان ئاماژەیان
بە دیارترین نیشانەكانی كردووە، كە تاڕادەیەك لە پەتا وەرزییەكان دەچێت، بەڵام بەشێوەیەكی
قورستر.
ئەو كەسانەش كە توشی نەخۆشییەكە بوون و دواتر
چاكبونەتەوە، باس لە چەند نیشانەیەك دەكەن كە ڕەنگە لە میدیاكانەوە باس نەكرابێت.
لەگرنگترین نیشانەکان:
1-ئازاری جیوبەكانی لوت:
ئەوانەی توشی نەخۆشی كۆڤید 19 دەبن، ئازارێكی زۆری
جیوبەكانیان هەیە، توشی ئاوسان و هەوكردن دەبێت، لەگەڵ هەڵامەت و ئەنفلۆنزا، ئازارەكە
بەجۆرێكە دەگاتە شەویلگەی سەرەوە و نێوانی چاوەكان.
یەكێك لە چاكبووەوەكان دەڵێت "تەنانەت دوای نەمانی
هەوكردنی سییەكانیش ئازاری جیوب دەبێت و دوای چەند ڕۆژێك كەسەكە هەست بە باشی دەكات".
2-فشاری گوێیەكان:
یەكێك لە نیشانە دیارەكانی كۆرۆنا دروستبونی فشارێكی
زۆرە لەسەر گوێیەكان، كەسەكە هەست دەكات گوێیەكانی ئامادەیە بۆ تەقینەوە، ئەوەش بەهۆی
گیرانی بۆرییەكانی گوێ و ئەو گۆڕانكارییانەی ڤایرۆسەكە لە سیستمی لەشدا دروستی دەكات،
هەروەها كەسەكە كێشەی لە گوێی ناوەڕاست و كەناڵی گوێدا بۆ دروست دەبێت و كاریگەریی
لەسەر هەستی بیستن هەیە.
3-سەرئێشەی توند:
ئەوانەی توشی كۆرۆنا دەبن سەرئێشەیەكی بەهێزیان هەیە،
بەڵام مەرج نییە هەموو ئەوانەی توشی سەرئێشە دەبن نیشانەی توشبوونیان بێت بە ڤایرۆسەكە،
بۆیە باشترە لەگەڵ هەستكردن بەو حاڵەتە ئاو بخورێتەوە و كەمێك پشوو وەربگیرێت، لەگەڵ
كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان.
4-سوتانەوەی چاو:
كەسی توشبوو هەست بە سوتانەوەی چاو و خورانی دەكات
هاوشێوەی ئەوەی هەستیاریی هەبێت، ئەوەی ئەم سوتانەوەو خورانەش جیادەكاتەوە لەوەی كەسێك
لەناو تەپوتۆز و دوكەڵدا توشی دەبێت، ئەوەیە بێ بونی هیچ هۆكارێك و لە كەسێكی ئاساییدا
ئەو هەستەی بۆ دروست دەبێت.
5-هاتنەوە یەكی قورگ:
بەهۆی كۆرۆناوە لەوزەتێنەكان توشی ئاوسان و هەوكردن
دەبن و نەخۆش كۆكەیەكی بەردەوام و بەڵغەمی دەبێت، فشارێكی زۆر لەخۆی دەكات بۆ ئەوەی
هەناسە بدات.
6-ئازار لە هەموو شوێنێكی جەستە:
توشبووانی كۆرۆنا دەڵێن "ئازارەكان تەنها لە
قوڕگ و لوت و گوێدا نییە، بەڵكو شان و قاچ و سنگیش ئازارێكی زۆری هەیە".
7-سییەكان وەك دوو كیسی كاغەزیان لێدێت:
لەكاتی هەناسەداندا هەست دەكرێت سییەكان بەرزدەبنەوە،
بەهۆی هەوكردنەوە كیسی هەوای سییەكان بچوك دەبنەوەو پڕ دەبن لە شلەمەنی و بۆرییەكانی
هەوا دەگیرێن، ئەوەش كێشە بۆ كرداری هەناسەدان دروست دەكات.
20634 جار خوێندراوەتەوە