كۆرۆنا بەم شێوەیە جیاوازی لەنێوان ڕەگەزی قوربانییەكانیدا دەكات

KNN : Kurdish News Network
04:28 - 19/03/2020
تەندروستی
+
-

ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریكی ڕاپۆرتێك لەسەر قوربانیانی كۆرۆنا بڵاوكردۆتەوە، لەڕووی پزیشكییەوە باسی لەو جیاوازییە كردووە كە لەنێوان قوربانیان ژن و پیاوادا هەیە، ئەوەشی بەشێوەیەكی زانستی سەماندووە.

 

 
بەپێی پشكنینێك كە بۆ زیاتر لە 45 هەزار كەس لە چین ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ڕێژەی مردن لەنێوان ئەو كەسانەدا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەپێی ڕەگەز جیاواز بووە، بەجۆرێك %2.8 پیاوبوون، لەبەرامبەردا %1.7 لەڕەگەزی مێ بوون، ئەمە جگە لەوەی ڕێژی توشبوون نێر %51بووە.

یەكێك لەو شیكردنەوانەی بۆ ئەم بابەتە كراوە باسی لەوە كردووە، پیاوان بە تایبەت لە وڵاتی چین بەشێكی زۆریان جگەرەكێشن، ئەوەش وایكردووە سیەكانیان لاوازبێت و زیاتر ببنە قوربانی.

 

 هەروەها بەشێكی ئەو پیاوانەی توشی كۆرۆنا دەبن خۆیان نەخۆشی دڵ و خانەكانی خوێنیان هەیە كە دوو نەخۆشین ڕێژوی مردنیان بەرزە، هەر بۆیە كاتێك توشی ڤایرۆسەكە دەبن كاریگەری توندتر لەسەریان جێدەهێڵێت و دەبێتە هۆی مردنیان، ئەمەش ڕێژەی مردنی پیاوان بەرزتر دەكاتەوە.

 

لای خۆیەوە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا دەركەتووە ژنان زیاتر بەرگەی ئەو كێشە و گرفتانە دەگرن كە كۆرۆنا بەدوای خۆیدا هێناوێتی.

 

زۆرینەی پەرستاران كە ئێستا لە ڕیزی پێشەوەی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پەتا جیهانییەكان خانمانن، لەجۆرێك لەكۆی 10 پەرستار هەشتیان پێكدەهێنن، ئەمە جگە لەوەی نەبونی دەوامی خوێندنگا و مانەوەی بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان، ئەركێكی زیاتری خستۆتە سەر ژنان ئەویش ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی ماڵەوە و ئامادەكردنی خواردن بۆ ئەو كەسانە و چاودێریكردنی كەسانی بەتەمەنە، لەگەڵ ئەوانەشدا ئەگەری مردنیان بە كۆرۆنا بەراورد بە پیاوان كەمترە.

3317 جار خوێندراوەتەوە