بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکان، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەهەندێک شوێنى پارێزگاکانى سلێمانى و هەولێر و کەرکوک، لە هەندێک ناوچە سنورییەکانى سلێمانى و هەولێریش بەفر دەبارێت. هاوکات پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و بۆ سبەینێش ئاسمانى شارەکان نیمچە هەور دەبێت و رەوشى کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 18 و سبەی 19 پلە دەبێت، لە سێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما، 14 و سبەی 15 پلە دەبێت.
هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما، ئەمڕۆ و سبەی 19 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما، 17 و سبەی 19 پلە دەبێت.
11157 جار خوێندراوەتەوە