پۆلیس ڕونکردنەوە لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی کردنە سەر کچە هەشت ساڵەکەی هەولێر دەدات

KNN : Kurdish News Network
06:09 - 20/02/2020
کوردستان
+
-

پۆلیسی هەولێر ڕەتیدەکاتەوە هەڕەشە لە باوکی کچە تەمەن هەشت سالانەکەی هەولێر کرابێت کە دەستدرێژی کرایە سەر، دەڵێت ئەگەر هەر پۆلیس یان ئەفسەرێكیش، هەڕەشەی تەنازولكردنی لە داواکە لێکردبێت ئەوا با داوای یاسایی تۆماربکات.


لە ڕاگەیەندراوێکدا، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردۆتەوە، دوای ئەوەی باوکی کچێکی تەمەن هەشت ساڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکردووە کەوا پۆلیس هەڕەشەی لێکردووە بۆ تەنازولکردن لەدوا یاساییەکەی، ئەوان بە هەموو شێوەیەک ڕەتی دەکەنەوە کە هەڕەشە لە هیچ کەسێک کرابێت بۆ تەنازولکردن لەداوا یاساییەکەی، ئەو پەراوە کۆتایی پێهاتووە و ڕەوانەی دادگا کراوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەسەر ئەو دۆسیەیە سێ کەس دەستگیرکراون و روبەڕوی یاسا کراونەتەوە و سات بە ساتی لێکۆڵینەوەکانیش دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤی لێ ئاگادارکراوەوتەوە.


هەر لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەگەر هەر پۆلیس یان ئەفسەریك هەڕەشەی تەنازولکردنی لەهەر داوایەکی یاسایی کردبێت، ئەوا دەتوانێت بەڵگەکانی بخاتە ڕوو داوای یاسایی تۆمار بکات..

17786 جار خوێندراوەتەوە