عه‌بدولمه‌هدى هۆشدارى ده‌دات له‌ مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ له‌ دواكه‌وتنى حكومه‌ت

KNN : Kurdish News Network
01:34 - 19/02/2020
عێراق
+
-

سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى حكومه‌تى عێراق، داوا له‌ په‌رله‌مان و هێزه‌ سیاسه‌كان ده‌كات، كه‌ پشتگرى له‌ محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوى بكه‌ن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق.

 

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى حكومه‌تى عێراق له‌ نامه‌یه‌كدا داواى له‌ په‌رله‌مان و هێزه‌ سیاسه‌كان كرد، كه‌ پشتگرى له‌ محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوى بكه‌ن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق.

ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر له‌ كاتى دیاریكراوى خۆیدا حكومه‌ت پێكنه‌هێندرێت عێراق ده‌چێته‌ قۆناغێكى هه‌ره‌ مه‌ترسیدار.


ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌ ئاماده‌ نیه‌ له‌ دواى كۆتایى هاتنى واده‌ى ده‌ستورى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت وڵات به‌ڕێوه‌ببات.

 

ڕۆژى یه‌كى شوبات، سه‌رۆك كۆمارى عێراق محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوى ڕاسپارد بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت. 


زیاتر له‌ سێ مانگه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و ڕۆژى 2 - 3 - 2020 وه‌ك دوا واده‌ دیاریكراوه‌ بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق. 

879 جار خوێندراوەتەوە