بەپێی توێژینەوەکان ئەگەر دایكان
لە تەمەنی 9 مانگی دوو گیانیاندا توشی كەم خوێنی بوون، ئەوا ئەگەر هەیە
منداڵەكانیان توشی ئۆتیزم واتە (زۆربوونی جووڵە) ببنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێژەی ئاسنی خوێن پێش 30 هەفتەی دووگیانی لەو كاتەدا كە مێشكی
كۆرپەلە گەشەدەکات، كاریگەری تەواوی هەیە لەسەر كۆرپەلە، لە31 هەفتەی دووگیانی دا
كاریگەرییەكە لەسەر دایكەكەو منداڵەكەش دروست دەبێتو كۆرپەلەئەگەری توشبونی بە
ئۆتیزم هەیە.
بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش،خانمانی
دوگیان ڕۆژانە 15میلی گرام ئاسنیان پێویستە، ئەم
ڕێژەیە لە قۆناغەكانی دووگیانیدا زیاددەكات كەئەمەش سوود بە كۆرپەلەكەی دەگەیەنێتو
لە ئەگەرەكانی توش بوون بە ئۆتیزم كەمدەكاتەوە هەر بۆیە پێویستە خانمانی دووگیان
لە قۆناغەكانی دووگیانیاندا زۆر ئاگاداری ڕێژەی ئاسنی خوێنیان بن.
2983 جار خوێندراوەتەوە