وێنە.. سەربازێک بە بەکارهێنانی ١٦ تانک داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی کرد

KNN : Kurdish News Network
02:10 - 14/02/2020
جیهان
+
-

سەربازێکی سوپای روسیا، ١٦ تانکی بەکارهێنا بۆ داواکردنی هاوسەرگیریی لە کچە خۆشەویستەکەی.

لە ناوچەیەکی سەربازیی شاری مۆسکۆ، سەربازێکی رووسی، ١٦ بە ١٦ تانک شێوەی دڵیکی بۆ خۆشەویستەکی دروستکرد و تێیدا داوای هاوسەرگیریی لێکرد.

سەربازەکە لە ناوەڕاستی دڵەکە لەسەر ئەژنۆ داوای هاوسەرگیریی لە کچەکە دەکات و کچەکەش داواکەی قبوڵ دەکات.

کوڕەکە کچەکەی بە چاو بەستراوەیی تاکو ناوەڕاستی دڵەکە بردووە دواتر چاوی کردووتەوە، کەناڵی سەربازیی روسیاش وێنەکانی کوڕ و کچەکەی بڵاوکردووەتەوە.

 

4665 جار خوێندراوەتەوە