پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان لە سەرچنار دەستگیركردووە،
كە هەڵیانكوتابووە سەر یانەیەكی شەوانە و دەستدرێژییان كردبووە سەر چەند كەسێك.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوە
کردووە، دوای ئەوەی چوار تۆمەتبار هەڵیانكوتاوەتە سەر یانەیەكی شەوانە لە سەرچنار،
دەستدرێژییان كردووەتە سەر چەند كەسێك و تەقەشیان كردووە، هێزەکانیان گەیستوونەتە
شوێنی رووداوەکە و تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.
لە
راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، تۆمەتبارەکان ئۆتۆمبێلێكی جام ڕەشیان پێبووە
و لەلایەن هێزەکانیانەوە چەند قەوانێك لەشوێنی ڕوداوەكە كۆكراوەتەوە .
3150 جار خوێندراوەتەوە