پەروەردەی سلێمانی: سبەى لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن پشووە

KNN : Kurdish News Network
06:11 - 10/02/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و سۆڵەی رووی لە هەرێمی كوردستان و سنوری پارێزگای سلێمانی كردوە، بڕیاریانداوە دەوامى سبەی لە سنوری سەرجەم بەڕێوەبەرێتییەكانی پەروەردە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین بكەن بە پشوو. 

 

 م. دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە KNN راگەیاند، پشووەكە دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنورى سەرجەم بەڕێوەبەرێتییەكانی پەروەردەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتى پەروەردەی سلێمانی دەگرێتەوە، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان. 

 

25578 جار خوێندراوەتەوە