کەسێک لە باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا
لە جەزائیری پایتەختی جەزائیر، سکاڵای لە سەر کەڵەشێرێک تۆمارکردوە
و دەڵێت کەڵەشێرەکە بەدەنگی بێزارمی کردوە.
دواتر تیمێکی پۆلیس کەڵەشێرەکەیان
دەستگیرکردوە و خاوەنی کەڵەشێرەکەش دەڵێت پێشتر هیچ ئاگادارکردنەوەیەکم بۆ
نەهاتووە سەبارەت بە دەنگی کەڵەشێرەکە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا
خاوەنی کەڵەشێرەکە دەڵێت کەڵەشێرەکەم خاوەنی حەوت جوجکەیە و نازانم پۆلیس بۆ کوێیان
بردوە.
هاوکات هاوڵاتیانی جەزائیر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاشتاگێکیان بۆ پشتگیری کەڵەشێرەکە راگەیاندوە و دەڵێن دەبێت
ئازادبکرێت.
3221 جار خوێندراوەتەوە