ڤیدیۆ.. فڕۆکەیەک لە کرماشان لە رێڕەوی خۆی لایدا

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 01/02/2020
کوردستان
+
-

شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێڕەوی خۆی لایدا.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێران لەکاتی نیشتنەوەدا، لە فڕۆکەخانەی کرماشان، لە رێڕەوی خۆی لایدا.

 

ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لە گەشتێکدا بووە لە تارانەوە بۆ کرماشان، بە چەند مەترێک لە رێڕەوی خۆی لایداوە و چووەتە سەر خۆڵەکە.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، هیچ کەسێک بەهۆی رووداوەکەوە زیانی گیانی بەرنەکەوتووە و سەرجەم سەرنشینەکان سەلامەتن.

6547 جار خوێندراوەتەوە