پارێزگای هەولێر روونكردنەوە لەسەر هەڵمەتی بڕینی كارەبای زیادەرۆ دەدات

KNN : Kurdish News Network
11:37 - 31/01/2020
کوردستان
+
-

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رونکردنەوەیەکی لەسەر هەڵمەتی بڕینی کارەبای زیادەڕۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەو یەكانەی بەزیادەرۆی دروستكراون بەردەوام دەبێت بەبێ ئەوەی هاوڵاتیان غەرامەبکرێن.

 

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردوە، لیژنەکانی زیادەڕۆی بە شێویەکەی کاتی کارەبای شوێنە تەجاوزەکان دەبڕن،هەتا پێوەریان بۆ دادەنرێت بەڵام هیچ غەرامەیەک ناکرێن.


هەروەها راشیگەیاندوە، سەبارەت بەیەكەكانی نیشتەجێبوون كە تاپۆیان هەیە هەروەها شوێنەكانی بازرگانی یان كشتوكاڵی كە مۆڵەتیان هەیە . ئەوانەش دەتوانن بەردەوام بن لە لابردنی زێدەرۆیی لەسەر كارەبا ، هیوادارین بەرەزامەندی خۆیان و پێش گەیشتنی تیمەكانمان لای ببەن .

 

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر راشیگەیاندوە ئەو هاوڵاتیانەی پارەی کارەبایان زۆر لا کۆبۆتەوە بۆیان دەکرێت بە ١٢ قیست،هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی فەرمانبەران پێویست ناکا کەفیل بهێنن بۆ بەستنی پێوەر.

1329 جار خوێندراوەتەوە