شیرین ئەمین و شایان کاکە ساڵح پەرلەمانتارانی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان خانەنشینی
پەرلەمانتارییان رەتکردوە و دەڵێن، ئێمە نوێنەری گەلین و نامانەوێت لە سەر ئەرکی چوارساڵ
پەرلەمانتاری خانەنشین بکرێن.
لە راگەیەندراوێکدا ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان، بەڵگە نامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە، کە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانیان کردوە و داوایانکردوە خانەنشین نەکرێن و دەگەڕێنەوە
سەر کاری پێشوویان.
ئەو دوو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە، رەتکردنەوەی خانەنشینی پابەندبونیانە
بەو بەڵێنەی کە بەدەنگدەرانیان داوە، کە خانەنشین رەتبکەنەوە.
بەپێی یاسای چاکسازی کە هەفتەی رابردوو پەسەندکردا پەرلەمانتار و پلە
باڵاکان دەتوانن فۆرمێک پڕبکەنەوە و خانەنشینی رەتبکەنەوە.
5303 جار خوێندراوەتەوە