ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزیری
دەرەوەی قەتەر دوای جێهێشتنی بەغدا سەردانی هەولێری کرد.
شێخ محەمەد عەبدولڕەحمانی دووەم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری
دەرەوەی قەتەر، گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمدا کۆببێتەوە.
لە سەردانەکەدا وەزیری دەرەوەی قەتەر، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پێش هەولێر، وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدای کرد و
لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا کۆبووەوە.
محەمەد عەبدولڕەحمانی دووەم پێش هاتنە بەغداش، سەردانی
تارانی کرد و چەند دانیشتنێکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدابوو.
729 جار خوێندراوەتەوە