دەزگای
لوتکە بڵاویکردۆتەوە، تەنیا لە ماوەی 12 ڕۆژدا چل و دوو هەزار کۆچبەر لەرێگەی
کەناراوەکانی تورکیاوە خۆیان گەیاندۆتە یۆنان.
دەزگای
لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردۆتەوە، لەڕیکەوتی (1-1 تا 12-1-2020) ژمارەی
ئەو کەسانەی خۆیان گەیاندۆتە یۆنان چل و دوو هەزارو یەک کۆچبەر بووە.
ئاماژەی
بۆ ئەوەشکردووە، 129 بەلەم کە هەڵگری سێ هەزار و 609 کۆچبەربوون، هەولیانداوە لە کەناراوەکانی
تورکیا خۆیان بگەیەننە دورگەکانی یۆنان ، بەڵام پۆلیسی تورکیا توانیویەتی 95 بەلەم
بوەستێنێ و 34 بەلەمیش کە هەزار و 342 کۆچبەریان تێدابووە گەیشتونەتە یۆنان.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ڕۆژی 11 ی ئەم مانگە بەلەمێکی کۆچبەران بە 50 سەرنشینەوە ژێر ئاو
کەوتو بە هۆیەوە ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیشیان بێسەروشوێنن،
بەپێی دواین ئاماریش 17 لەو کۆچبەرانە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن.
1070 جار خوێندراوەتەوە