به‌هۆى بۆردومانه‌كانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شه‌نگال (یه‌به‌شه) و چوار شه‌ڕڤان و هاوڵاتیه‌كى مه‌ده‌نیش شه‌هید بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌زاى شنگال به‌دیجیتاڵ میدیایى KNN ڕاگه‌یاند، لە بۆردوومانەکەدا زەردەشت شنگالی، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شه‌نگال (یه‌به‌شه) و چوار شه‌ڕڤان و هاوڵاتیه‌كى مه‌ده‌نیش شه‌هید بوون.
وتیشى، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا باره‌گاكانى یه‌به‌شه‌یان بۆردوومان كردوه له سنورى قه‌زاكه ئۆتۆمبێلێکی شهڕڤانهكانیان بۆردوومانکردووە و بە تەواوی سووتاوە.
ساڵی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سێ‌جار بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی یەبەشەیان لە سنووری شنگال کردووە و بەهۆی بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیانى ناوچەکە دروستبووە.
جێى ئاماژه‌یه، فڕۆكه‌كانى توركیا ناوه‌ناوه، سنورى هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌زێنن و بۆردوومانى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، كه به‌هۆیانه‌وه سه‌دان كه‌س شه‌هید و برینداربون و ماڵ و حاڵى هاوڵاتیان وێرانبووه.
2205 جار خوێندراوەتەوە