پاكستان..به‌هۆى هه‌ره‌سى به‌فره‌وه‌ 99 كه‌س بونه‌ قوربانى

04:56 - 14/01/2020
جیهان

له‌ ناوچه‌ى ئازاد كه‌شمیر له‌ پاكستان به‌هۆى هه‌ره‌سى به‌فره‌وه‌ 57كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 42 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.

 

 ڕادیۆ پاكستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى شاخاوى ئازاد كه‌شمیر له‌ پاكستان 57 كه‌س به‌هۆى هه‌ره‌سى به‌فره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 42 كه‌سى دیكه‌ش به‌سه‌ختى برینداربوون.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌شاخاویه‌ و به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌فرێكى زۆر تێیدا باریوه‌ هه‌ره‌سى كردووه‌ و چووه‌به‌سه‌ر ماڵه‌كاندا.

 

ڕۆژى 30ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2019 له‌ وڵاتى ئیتالیا له‌ سنورى شارى كورمایۆر به‌هۆى هه‌ره‌سى به‌فره‌وه‌ دوویاریزانى سه‌ربه‌فر گیانیان له‌ده‌ستدا.

463 جار خوێندراوەتەوە