فڕۆکەی MQ-9 Reaper ئەمریکی، ئەو جۆرە فڕۆکەیە کە هێرشی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو
مەهدی موهەندیسی پێ ئەنجامدراوە.
فڕۆکەکە
فڕۆکەیەکی هێرشبەرەو لە مەودایەکی دوور بهوردی ئامانجهكانی دهپێكێت و ئهركی
چاودێری و بهدواداچوون و گهڕان و رزگاركردنی ههیه.
کاریگەرترین موشەک و چەکی
فڕۆکەکە AGM-114 Hellfire و هەر بەو موشەکەش لە ئۆتۆمبیلەکانی
قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس
دراوە.
ئەم فڕۆکەیە دەنگی زۆر نزمە ئەوەش یەکێکە لە
تایبەتمەندییەکانی، هەروەها کێشی ٢٢٢٧ کیلۆیە و بەبەرزی ٥٠ هەزار پێ دەفڕێت.
نرخی ئەم جۆرە فڕۆکەیە ١٦
ملیۆن دۆلارە.
فڕۆکەکە بێ
فڕۆکەوانە و خێرایەکەی ٢٣٠ میلە لەکاتژمێرێکدا،هەروەها باڵەکانی ٦٦ پێ درێژە.
فڕۆکەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە
ئەمریکا خراوەتە خزمەتی سەربازییەوە و لە توانایدایە زۆر بە وردی ئامانجەکان
بپێکێت.
ئەم فڕۆکەیە چەندین جار
لە عێراق و یەمەن و ئەفغانستان
بەکارهاتووە.
5408 جار خوێندراوەتەوە